ꨄ︎♪𝑪 7♪ꨄ︎ᶠʳⁱᵉⁿᵈ

ꨄ︎♪خوزگە منیش وەک تو خراپ دەبوم♪ꨄ︎
تکایە ڤوت و کومێنت لەبیر مەکەن
writer Pov
ئەوان گەیشتنە بەردەم ماڵەکەی نایون و هەموویان دابەزین و تای دەستی بیۆلی گرتبو
"وەک خوشەویست هەڵسوکەوتم لەگەڵ بکە باشە خوشەویستم"
تای بە هەمنی لەبن گوێی بیول چرپانی و دواتر لە دەرگای ماڵی نایونیان دا و نایون دەرگاکەی کردەوە و سڵاویان لە یەکتر کرد و ڕوشتنە ژورەوە و لەسەر سوفاکان دانیشتن
"نایون ئەی دایکم لە کوێیە؟"
بیۆل وتی و هەمووان سەیری ئەویان کرد
"ئێ دایکم دوێنێ ڕویشتە ماڵی پورم و تا دوو ڕوژی تر ناگەڕێتەوە "
نایون وتی
"ئێستا ئێوە باسی دایکی کامتان دەکەن
بیۆل دایکی تو چی بکات لێرە"
جونگکوک وتی و نایون و بیۆل دەستیان کرد بە پێکەنین و تایهیونگ تەنیا چاوی لەسەر بیول بو
"من بە دایکی نایون دەڵێم دایکە"
بیۆل وتی بە پێکەنینەوە
"ئووو جوانە لە ڕاستیدا تای دایکی نیە تا من پێی بڵێم دایکە و تای هەموو ساتێک و هەموو کاتێک تەنها خەریکی کارەکانیەتی گەر من هاوڕێی مناڵی ئەو نەبام ئێستا ڕێگای نەدەدا لەگەڵ ئێوە دانیشم و ئاوا باسی ئەو بکەم و یەکسەر دەمی دەشکاندم"
جونگکوک وتی و تای بە توڕەییەوە سەیری ئەوی کرد و بیۆل تەنها چاوی لەسەر تای بو
"مەبەستت چیە لەوەی کە تای دایکی نیە؟!"
نایون وتی
"بوەستن بەخوا لێدانێکی چاک دەخوم بویە ئەو بابەتە دابخەن باشە "
جونگکوک وتی بە ترسەوە و تای خێرا هەڵسایەوە و جونگکوک لە ترسا خوی فڕێدایە سەر نایون و تەنها سەیری یەکتریان دەکرد
"واو ئەوە دیمەنێکی زور جوانە"
بیۆل وتی و بێئاگا بو لە تای کە خەریکە بە چاو بیخوات ئەوەندەی سەیری بکات
"ئێ ئەوە ببورە زور داوای لێبوردن دەکەم"
جونگکوک وتی
"نا کێشە نیە"
نایون وتی بە زەردەخەنەوە
"ئێ نایون کوا وێنەکە"
تای وتی بە شەیتانی
"ئا ئەڵێ باشبو بیرت خستمەوە
موبایلەکەتم پێ بدە با بوتی بنێرم"
نایون وتی و تای بە خێرای موبەکەی پێ دا و لەو نێوانەدا جونگکوک هیچ تێنەدەگەیشت
و بیۆلیش سور هەڵگەڕابو لە شەرما و نەیدەزانی چون ئەو دوانە بوەستێنێت
"وێنەی کێ؟!"
جونگکوک وتی
"وێنەی ماچکردنی من و بیۆل"
تای وتی کاتێک سەیری بیولی دەکرد
"واو دەتوانی ئێستا ماچی بکەی؟!"
جونگکوک وتی بە شەیتانی
"ن نەخێر تکایە بوەستن"
بیۆل وتی
Pov beoL
تێناگەم کە ئەوانە زور بێ شەرمن یان من شەرم دەکەم ئاھ
"واو ئێستا دەتوانی ماچی بکەی؟!"
هەر کە جونگکوک ئەو قسەیەی کر لە شوکا چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە
"ن نەخێر تکایە بوەستن"
وتم و هەر لەو کاتەدا تایهیونگ بەرەو ڕوم هات و خێرا بە دەستی سەرمی بەرز کردەوە وای لە من کرد سەیری بکەم و خێرا لێوی نا بە لێومەوە چاوەکانم داخست و فرمێسک لە چاوم کەوتە خوارەوە و تای سێ جار لێوی جوڵاند و دواتر بە هێواشی لێم جیا بویەوە و من هێشتا چاوەکانم داخستبوو
ئێستا حەز دەکەم زەوی شەق بێت و منیش بچمە نێوی و تا هەتایە دیار نەمێنم چونکە ئەوەندە هەست بە شەرم دەکەم وا هەست دەکەم خوێنی تەواوی لەشم بو ڕومەتەکانم هەتون و نازانم سەیری کوێ بکەم و چون خوم بدزمەوە بەڵام دەبێت من خوڕاگر بم و ئاسای هەڵسوکەوت بکەم و وشەی بێ شەرم بەکار بێنم تا نایون گومان نەکات
"واو تکایە تای کچێکم بو بدوزەوە منیش دەمەوێت هاوسەرگیری بکەم"
جونگکوک بە دراماتیکی وتی
"واز لەوە بێنن ئەزانن بیۆل زور حەزی لە ماچکردنە هههه" نایون وتی و تای بە شەیتانی سەیری کردم
"ئێ ئەوەندە بەسە دەی تای با ئێمە بڕوینەوە کاتەکە زور درەنگی کردوە من خەوم یەت" وتم و هەڵسامەوە و باوەشم کرد بە نایونا و ڕوشتمە دەرەوە بەبێ ئەوەی یەک وشەی تر بڵێم و خێرا سواری ئوتومبێلەکە بوم
دوای کەمێک تای هات و سواری ئوتومبێلەکە بو وە دەستی کرد بە شوفێری و منی تەنها لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد
گەیشتینە بەردەم دەرگای ماڵەوە و پاسەوانەکان دەرگا گەورەکەیان کردەوە و ڕوشتینە ژورەوە و من بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم خێرا دەرگای ئوتومبێلەکەم کردەوە و دابەزیم
و ڕوشتمە ژورەوە و ویستم بڕومە سەرەوە بەڵام کەسێک لە پشتەوە دەستمی گرت و منی بە دیوارەکەوە نوساند وە بێگومان ئەوە کەس نیە جگە لە تایهیونگ
"خوشەویستم تو بو پێت نەوتبوم
کە زور حەزت لە ماچە هم "
هەر کە تای ئەو قسەیەی کرد تەزوێک بە تەواوی جەستەما هاو نەمدەتوانی یەک وشە بڵێم وا هەستم دەکرد زمانمم قوتداوە
"ئێ ئەوە
لەڕاستیدا ن نایون ت تەنها گاڵتەی دەکرد"
وتم و تای زیاتر خوی نزیک کردەوە بە ڕادەیێک هەناسەمان تێکەڵ ببو
"باشە کەواتا تو بوچی ماچی من ناکەی؟"
تای وتی کاتێک سەیری لێوەکانمی کرد و دڵم وەک دەهوڵ دەستی کرد بە لێدان
"چونکە من توم خوشناوێ تێبگە ئیتر"
وتم و هەستم کرد کە تای توڕە بو
ویستم پاڵی پێوە بنێم بەڵام ئەو زور بە خێرای لێوی نا بە لێومەوە و پەلاماری دام
بو ماوەی پێنج خولەک تەنها خەریکی مژینی لێوم بو دوای کەمێک جیا بویەوە تا هەردوکمان بتوانین هەناسە بدەین
"ڕقم لێتە"
وتم و خێرا پاڵم بە تایهیونگەوە نا و بەبێ ئەوەی گرنگی بە ئەو بدەم ڕوشتمە ژورەکەم دەرگاکەم قوفڵ کرد و گەرماوێکم کرد و دواتر خەوتم
جەماحەت ئەزانم زور زور درەنگە بەس
من تازە ئەم پاڕتەم نوسیوە ببورن
هیوادارم بەدڵتان بێت و چێژی لێ ببینن
وە هیوادارم کەستان لێم توڕە نەبوبیت
