8 страница15 октября 2022, 15:30

ꨄ︎♪𝑪 8♪ꨄ︎ᶠᵃᵐⁱˡʸ











8803b2682c1e63b035b70f5efaa64fef.jpg

ꨄ︎♪زەردەخەنەم بو بکە خوشەویستم♪ꨄ︎











تکایە ڤوت و کومێنت لەبیر مەکەن
ڕای خوتان لەنێو دێرەکان جێبێڵن










Pov beoL










ئەمڕو ڕوژێکی نوێیە
لەدوای ئەو شەوەی کە ڕوشتین بو ماڵی نایون نزیکەی دوو ڕوژە تای نەگەڕاوەتەوە
نایونیش روشتوە بو ماڵی پوری بو لای دایکی
من نازانم چی بکەم هەست بە تەنهای دەکەم
گەر تای لێرە با زور باش دەبوو هەرچەندە ئەو تەنها ماچم دەکات و بێزارم دەکات بەڵام من پڕ بە دڵم حەزم دەکرد ئەو لێرەبا تاوەکو کەمێک لە بێزاریەکەم نەمابایە




لەنێوان بیرکردنەوەکانمدا بوم کاتێک لە ناکاو گوێبیستی دەنگی کردنەوەی کلیلی دەرگا بوم بە خێرای ڕوشتم بو چێشتخانەکە چەقویێکم هەڵگرت و بە هێواشی سەیرم کرد تا بزانم ئەو کەسە کێیە کە دێتە ژورەوە



هەر کە بینیم پیاوێکی باڵا بەرز کە کڵاوێکی لەسەر بو هاتە ژورەوە خێرا قیژاندم و بەرەو ئەو کەسە ڕوشتم



"تو پیاو چی دەکەی لە ماڵەکەم ها گەر هەوڵ بدەیت شتێک بکەیت من ئەم چەقویە لە شوێنێکی زور هەستیارت دەدەم"
بە دەنگێکی بەرزەوە وتم و چەقوکەم لێی نزیک کردەوە بەڵام شوک بوم کاتێک ئەو کڵاوەکەی لادا و بینیم کە ئەو تایهیونگە
و چەقوکە لە دەستم کەوتە خوارەوە کە وای کرد پەنجەم بریندار ببێت و ناڵەیێکی بەرزم کرد و تای خێرا پەنجەمی گرت و سەیری دەکرد و منیش سەیری ئەوم دەکرد کە چەندە بە خەمخوریەوە سەیری پەنجەم دەکات وەک ئەوەی برینێکی گەورە بێت تای خێرا منی وەک بوک هەڵگرت و منی دانایە سەر سوفاکە و لە دوڵابێکدا پێداویستی فریاگوزاری دەرهێنا و خێرا برینەکەی بو تیماری کردم و من تەنانەت بو یەک خولەکیش چاوم لەسەر ئەو لانەدا و هەستێکی زور سەیرم هەبوو




"ئازیزەکەم
جارێکیتر چەقو هەڵمەگرە وە دڵنیابە کە جگە لە من کەس بوی نیە بێتە ئەم ماڵە چونکە دەرگای ئەم ماڵە تەنها دوو کلیلی هەیە دانەیێکیان لای منە و ئەوی تر لەلای تویە"
ئەو ئاموژگاری منی دەکرد وەک ئەوەی ئاموژگاری مناڵک بکات "بیرم دەکردی"
ئەوەی وت کاتێک بە قوڵی سەیری چاوەکانمی دەکرد و هێواش هێواش نزیک دەبویەوە
من دەمزانی کە ئەو بەنیازی چیە بویە چاوەکانم داخست و چاوەڕێ بوم کە ماچم بکات بەڵام ئەو دەستی بە پێستما هێنا





"ڕێگە دەدەی ماچت بکەم؟!"
وتی و من بێ قسە بوم چونکە بە جدی
سەرم سوڕماوە لەو هەڵسوکەوتانەی ئەو
باشە ئەو ئێستا داوای ماچی کرد؟!
ئێ خو ئەو بەبێ پسیار کردن ماچم دەکات چی گەڕاوە کە ئێستا ئاوا ڕەزامەندیم وەردەگرێت؟! وە من ئێستا چ وەڵامێکی بدەمەوە



ڕاستە من تایهیونگم خوشناوێت بەڵام ڕقیشم لێی نیە و لە ڕاستیدا من بەر لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەودا بکەم هیوایەتم ماچ بو وە ئێستاش هەر وەک جاران حەزم پێیەتی بەڵام نازانم خوشم لە خوم تێناگەم
وە نازانم ئێستا پێی بڵێم بەڵێ یان نەخێر
بویە تەنها بێدەنگبوم و سەیری لێوەکانی ئەوم دەکرد و ئەویش هێواش هێواش نزیکتر دەبویەوە چاوەکانم داخست و هەستم بە لێوی تای کرد لەسەر لێوم و زور بە وژێنەری ماچمی دەکرد بە ڕادەیێک خەریک بو جلەوی خوم لەدەست بەم و ماچی بکەمەوە بەڵام نەمکرد و کەمێک پاڵم بە تایهیونگەوە نا و ئەویش لێم جیا بویەوە





"ت تو ماوەی ئەو دوو ڕوژە لە کوێ بوی؟!"
وتم کاتێک سەیری چاوەکانی ئەوم دەکرد


"روشتبوم بو بوسان لەوێ کارێکم هەبو"
وتی کاتێک هەڵیگرتم و وای کرد لەسەر ڕانەکانی دانیشم و دەستەکانم لەسەر شانەکانی ئەو بون و سەیری یەکتریمان دەکرد

1dee18d0aa3c918c5b408a28039ee870.jpg





"تای ئەتوانم داوای شتێک بکەم"
وتم کاتێک دەستەکانم لە قوڵی ئەو ئاڵاند و خومم لێی نزیک کردەوە تا بتوانم ڕازی بکەم

"فەرمان بکە منیش جێبەجێی دەکەم"
وتی کاتێک ماچێکی بچوکی لێومی کرد

"ئم من دەمەوێت تو خواردنم بو ئامادە بکەی یان گەر شیرینی بێت باشترە "
بە کیوتی وتم و هەر بەڕاستی دەمەویست شتێکی بەتام بخوم چونکە لەو کاتەوەی ئەو لێرە نەبوە من تەنها خواردنی دەرەوەم خواردەوە

"بەسەر چاو"
وتی کاتێک دوبارە ماچێکی بچوکی لێومی کرد و دەستەکانی خستە سەر ڕانەکانم و منیش قاچەکانم لە دەوری کەمەری ئەو ئاڵاند دەستەکانیشم لە دەوری ملی ئاڵاند تا نەکەوم


ئەو منی دانایە سەر کاوانتەرەکە و دەستی کرد بە دروستکردنی خوانەکە بەڵام وابزانم ئەو شیرینی ئامادە دەکات




ئەو خەریکی کارەکەی خوی بو وە منیش روشتم و لەسەر سوفاکە پاڵکەوتم و چاوەکانم
داخست و یەکسەر خەوم لێ کەوت























In the morning




بەیانی چاوەکانم کردەوە بینیم کە لە ژورەکەم بوم و دوێنێ شەوم بیر کەوتەوە هەڵسام
خێرا ڕوشتمە خوارەوە بینیم کە کەسی لێ نیە سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر 10ی بەیانی بو لەسەر سوفاکە دانیشتم بیرم لە دوێنێ شەو دەکردەوە و خێرا ڕوشتمە چێشتخانەکە دەرگای بەفرگرەکەم کردەوە
بینیم کە کێکێکی زور جوانی لێیە

14c9028acb343b6fe356eae16c4130bb.jpg

  
      
     
      
    
   
"واو ئەو تایهیونگەش کەم نیە ها"
بە زەردەخەنەوە وتم و خێرا کێکەکەم دەرهێنا و دەستم کرد بە خواردنی
       
    
      
  
   
     
      
   
  
   
   
    
        
    
       
    
  
   
        
   
   
     
  
  
 
   
  
  
هیوادارم بە دڵتان بوبێت
ڤوت و کومێنت لەبیر مەکەن
  

   




8 страница15 октября 2022, 15:30

Комментарии

0 / 5000 символов

Форматирование: **жирный**, *курсив*, `код`, списки (- / 1.), ссылки [текст](https://…) и обычные https://… в тексте.

Пока нет комментариев. Будьте первым!