ꨄ︎♪𝑪 9♪ꨄ︎ ˡᵒᵛᵉ ʸᵒᵘ

ꨄ︎♪تو نادەم بە هەموو سامانی دونیا♪ꨄ︎
تکایە وەک ڕێزێکی بو ماندوبونم ڤوت و کومێنت لەبیر مەکەن چونکە بە جدی لەنێو ئەو هەموو کارەدا و لەو کاتەدا کە من خەریکە مارە دەکرێم ئیتر مارەبڕین و هاوسەرگیری و زانکو هەموو شتێک بەسەرما کەوتوە دەبێ هەرچی زووە خوم ڕزگار بکەم لەم چیروکە و ئێوەش هاوکاری بن بو بەردەوامبوونم
Pov Taehyung
دوێنێ شەو بیۆل وتی کێکم بو ئامادە بکە
من ئامادەم کرد بەڵام بینیم کە ئەو زور بە کیوتی لەسەر سوفاکە خەوتووە و منیش روشتم بە هێواشی ئەوم هەڵگرت و بردمە ژورەکەی ئەوم لەسەر سیستەمەکە ڕاکشاند و بەتانیێکم لە دوڵابەکە دەرهێنا و کاتێک ویستم ئەو بە جوانی داپوشم بەڵام ئەو دەستی منی بە توندی گرت و توند دەیگوشی و دوای کیمێک بیۆل دەستی کرد بە ئارەق کردنەوە و سەری دەجوڵاند و لەبەر خویەوە قسەی دەکرد وەک ئەوەی لەنێو کابوسێکی گەورەدابێت و تەنها ئەوەندەی کە بەباشی گوێم لێبو دەیوت (دایکە تکایە) تەنها ئەو قسەیەی دوبارە دەکردەوە و دوای کەمێک ئارام بویەوە بەڵام هێشتا بە توندی دەستمی گرتبو ماچێکی لێویم کرد و ڕوشتمە دەرەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
دوای یەک هەفتە
Pov beoL
لەماوەی هەفتەی ڕابردوو من و تایهیونگ کاتی زورمان بەسەر بردوە و من وا هەست دەکەم کە من ئەوم خوشبوێت چونکە بەڕاستی ئەو پیاوێکی بێ وێنەیە
لەسەر سیستەمەکەم پاڵکەوتبوم لەناکاو دەرگای ژورەکەم کرایەوە کە وای کرد ڕاچەڵەکم و کاتێک بینیم تایهیونگە کەمێک شوک بوم چونکە ئەو وتبوی کە لەوانەیە ئەم ئێوارەیە نەگەڕێتەوە
"ئێوارە باش گیانەکەم"
وتی کاتێک بەرەو ڕوم هات و ویستی ماچم بکات بەڵام من ڕوشتمە دواوە و ئەو دوبارە ویستی ماچم بکات بەڵام من بەردەوام بوم لە خودزینەوە
(سەیری ئەو دوو ڤیدیویە خوارەوە بکەن سەرەتا ئەوەی یەکەم و ئەوەی دووەم تەواوکەری ئەوەی یەکەمە)
یەکەم
https://www.youtube.com/watch?v=JuSM-2kl_RQ
دووەم
https://www.youtube.com/watch?v=hMTkCB5dOhQ
من زور دەمێک بو دەمەویست ماچی ئەو بکەم بەڵام نەمدەتوانی و شەرمم دەکرد بەڵام ئەم جارە بوێری خومم کوکردەوە و ماچیم کرد ئاھ واهەست دەکەم دڵم دەردێت ئەوەندە بە خێرای لێدەدەت هوھ
"تکایە دەتوانی ئەو شتەی ئێستا کردت دووبارەی بکەیەوە؟!"
تایهیونگ وتی و من خێرا چاوەکانم داخست و ماچێکی بچوکی لێوی ئەوم کرد و کە چاوەکانم کردەوە یەکەم شت کە بینیم زوردەخەنەی ئەو بو کە هەستم دەکرد ئەو زور دڵخوش دەردەکەوێت
"خوشمەوێی
بیۆل تو ئەو کچەی کە دڵمت دزیوە
لەبیرتە کاتێک پێم وتی تو شتێکت لە من دزیوە و منیش دەمەوێت شتێک لە تو بدزم تا یەکسان بین ئەزانی من مەبەستم چی بو؟!............. من مەبەستم ئەوە بو کە تو بە یەکەم نیگا و یەکەم ماچ دڵمت دزی و منیش ئێستا دەزانم کە توش هەستت بو من هەیە وە ئێستا من و تو یەکسانین و دەتوانین هەستەکانمان ئاڵوگۆڕ بکەین "
تای ئەو هەموو قسەیەی کرد کە وای لە من کرد بێدەنگ بم و لە شوێنی خوم سڕ ببم
قسەکانی ئەو بە تەواوی جوان و سەرنج ڕاکێشن هەر قسەیێک کە لە دەمی ئەو دێتە دەرەوە جوانن و بە تواوی دڵ و مێشکم داگیر دەکەن و من پەیوەست دەکەن
"خوشمەوێی کوڕەکەی کیم"
لەکوتایدا توانیم شەرمەکەم بشکێنم و ئەو ڕستەیە بڵێم خێرا لێوم نا بە لێویەوە
و بو جاری دووەم من ئەوم ماچ کرد بەڵام ئەم جارە بە قوڵی و دڕندانە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
..
.
..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
..
..
.
..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بەیانی
"خوشەویستم هەڵسە لەخەو ئەزانی کاتژمێر چەندە؟! کاتژمێر دووی دوای نیوەڕویە دەی هەڵسە لە خەو ورچەکەم"
تای وتی و بەزور توانیم کەمێک چاوەکانم بکەمە و هەستن بە ئازارێکی زور زور دەکرد وەک ئەوەی بیست کەس لێیان دابم تەواوی لەشم ئازاری هەیە و تەنانەت ناتوانم بجوڵێم
"ت تای ب بمبە بو ن نەخوش خ خانە"
بەزور توانیم ئەوەندە بڵێم چونکە لەخوش خوم چوم
Pov taehyung
هەر کە بیۆل وتی بمبە بو نەخوشخانە
خێرا ئەوم وەک بوک هەڵگرت و بردمە خوارەوە و زور بە خێرای ئەوم خستە نێو ئوتومبێلەکە و دەستم کرد بە شوفێری و گەیشتینە نەخوشخانە خێرا بانگی پزیشکم کرد و بیۆلم بردە ناوەوەی نەخوشخانە
"جەنابی پزیشک هاوسەرەکەم چیەتی.
دوێنێ ئەو زور باش بو نازانم بو لە ناکاو ئاوای لێ هاو خو نەخوشیێکی درێژخایەنی توش نەبوو وایە؟!"
وتم و پزیشکەکە سەیری کردم
"تکایە بەڕێزم هێور بەرەوە ئێمە ئێستا پشکنینی بو دەکەین تو لێرە بوەستە"
وتی و بیۆلیان بردە ژوری پشکنین
کەوتمە سەر زەویەکە و فرمێسکەکانم وەک باران کەوتنە خوارەوە و بو جاری دووەم لە ژیانما بو کەسێک دەگریم یەکەم ئەو کاتە بو کە من کوڕێکی ١٥ ساڵ بوم کاتێک دایکم کوچی دوای کرد و باوکم دوای ساڵێک هاوسەرگیری کردەوە لەگەڵ ئافرەتێکی باش
و بە بەزەی و ئێستاش من بو ئەو ئافرەتە دەگریم کە زور لە خراپی منی ئاشقی خوی کردوە بە ڕادەیێک خەریکە بوی دەمرم
دوای کاتژمێرێک پزیشکەکە هاتە دەرەوە
"چی بو؟! هاوسەرەکەم باشە؟! چیەتی؟!"
هەموویم بەسەر یەکەوە وت
"هاوسەرەکەت کەمێک باشتر بووە
ئەو توشی ژەهراوی کردنی گەدە ببو
ئەتوانم بزانم کە چی خواردووە؟! کەی خواردویەتی؟!"پزیشکەکە وتی و هەر ئەو کات بیرم کەوتەوە کە ئێمە دوێنێ ئەو ڕوشتین بو ڕێستوڕانتێک و لەوێ بیۆل داوای شیرینی زوری کرد و ئەو کات تێبینیم کرد کە کەسێک زور سەرمان دەکات و بیۆل تەواوی شیرینیەکانی تەواو کرد و دواتر گەڕاینەوە و بیۆل یەکسەر خەوت
"لە ڕاستیدا ئەو دوێنێ ئەو شیرینی زوری خوارد و دواتر خەوت و تا کاتژمێر دوو خەبەری نەببویەوە"
وتم دەستم خستە گیرفانی پانتوڵەکەمەوە
"باش سپاس
ئێمە گەدەی ئەومان شوردوتەوە
من هەندێک دەرمانت بو دەنوسم کە دەبێت بیانکڕی و ئێستا دەتوانی هەوسەرەکەت ببەیتە ماڵەوە بەڵام پێویستە خواردنی تەندروست بخوات و تا یەک هەفتە نابێت بە هیچ شەوەیێک شیرینی بخوات"
پزیشکەکە وتی
"دەتوانم بڕوم بو لای؟!"
وتم و پزیشکەکە سەری بە بەڵێ جوڵاند و خوی چەماندەوە و ڕوشت و من خێرا ڕوشتمە ژورەوە و لەسەر کورسیێک دانیشتم و دەستەکانی بیولم گرت و ماچم دەرکردن و بیول کەم کەم چاوەکانی دەکردەوە
"گیانەکەم تو باشی؟!"
وتم کاتێک دوبارە دەستی ئەوم ماچ کرد
"ب باشم"
وتی و زەردەخەنەیەکی کرد

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بەردەوامە
لە هەڵەی ڕێنوسیم ببورن پێداچوونەوەم بوی نە کردوە
