ꨄ︎♪𝐶 1♪ꨄ︎ˢʰʸ

ꨄ︎♪ڕقم لێتە کوڕەکەی کیم♪ꨄ︎
تکایە ڤوت و کومێنت لەبیر مەکەن
Pov beoL
بەڕاستی شوک بوم کاتێک تایهیونگ وتی کە من لە بار ئەوم ماچ کردوە و هەر لەو کاتەدا هەموو شتێکم بیر کەوتەوە بەڕاستی زور شەرمەزارکەرە بەڵام من ئەو کات سەرخوش بوم و جاری یەکەمم بو ئەوەندە زور بخومەوە
تەنها ئەوەم لا سەیر بو کە چون بەو خێراییە هات بو داوام نازانم بەڵام ئەو دەبوایە کچێکی تر بو خوی بدوزێتەوە و ئەو پیاوێکی زور زور دەوڵەمەندە کەواتە چ پێویست دەکات هاوسەری هەبێت و ئەو تایهیونگە گەمژەیە هەموو خزمەتکارەکانی لە ماڵەکە دەر کردوە تەنها بو ئەوەی من خواردنی بو ئامادە بکەم لە کاتێکدا من لە یوتیوب سەیری فێرکاری دروستکردنی خواردن دەکەم یان پەیوەندی بە نایونەوە دەکەم ......
دوای ئەوەی کە من زور گریام تایهیونگم لە ژورەکە کردە دەرەوە و ڕوشتم بو گەرماو
گەرماوێکم کرد و جلەکانم گوڕی
جلەکەی:

دەرگای ژورەکەمم کردەوە و لە ژورەکەم ڕوشتمە دەرەوە و تایهیونگم بینی کە جلێکی ئاسودەی پوشیوە و بەسەر پەیژەکاندا سەردەکەوێت و منیش بە خێرای موبەکەم دەرهێنا و پەیوەندیم بە نایونەوە کرد و ئەویش هەڵی گرت و کامێراکەم کردبویەوە
"سڵاو نایون گیان چونی؟!"
وتم کاتێک موبەکەمم بەرز کردەوە تا نایون بە جوانی من ببینیت و بینیم کە تایهیونگ گەیشتە کوتا پەیژە
"من زور باشم و کاتێک گوێم لە دەنگت بو وە ئێستا کە ئەتبینم زور زور باشترم ئەی تو چونی؟!"
ئەویش کامێراکەی کردەوە و بە زەردەخەنەوە قسەی بو ئەکردم و سەرم لار کردەوە بینیم کە تای بەرەو من دێت
"م من زور باشم ئاھ"
وتم و ویستم قسەکەم تەواو بکەم بەڵام تای بە خێرای بەرەو ڕوم هات و لێوی خستە سەر لێوم و ئاھێک لە دەمم دەرچو چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە و هێشتا موبەکەمم لەدەست بو وە کامەراکەش کراوەبو و تای ئەو دەستەی منی گرت کە موبەکەم گرتبوو و بەرزی کردەوە تا نایون بە جوانی ماچکردنەکەمان ببینێت و تای هێشتا خەریکی ماچکردنم بو
لێوە نەرمەکانی لادا لەسەر لێوم و بە هێواشی لێم جیا بویەوە زەردەخەنەیەکی کرد و ماچێکی کورت و بچوکی لێومی کرد لە کاتێکدا من هێشتا لە شوکێکی گەورەدام
ئای خوایە بڕوا ناکەم ئەو پیاوە بو ئەوەندە بێ ڕەوشتە ئایش لەبەردەم هاوڕێکەم منی ماچ کرد ئاھ
"سڵاو نایون چونی؟!"
تای وتی کاتێک موبەکەمی بەرز کردەوە و سڵاوی لە نایون کرد و من هێشتا بە شوکەوە سەیری ڕوخساری تایهیونگم دەکرد
"ئااا باشم سپاس
تایهیونگ بەڕاستی تو کەمێک بێ شەرمی چونکە لەبەردەم سینگڵێکی وەک مندا ماچی هاوڕێکەمت کرد ههههه ئەوە زور جوان بو من سکرینم کرد دواتر بوتی دەنێرم و توش بیکە نێو چوارچێوەیەک و لە ژورەکەتی دابنێ زور جوان دەبێت ههههه "
نایون وتی بو پێکەنینەوە
وابزانم ئیتر هاوڕێکەشم لەبەرەی من نیە و لایەنگری ئەو تایهیونگە بێ شەرمە دەکات
ئااااای من ئێستا چی بکەم ئایش
"ئوو جوانە زور سپاس
دواتر بومی بنێرە باش "
تای وتی کاتێک سەیری منی کرد و دواتر سەیری موبەکەی کردەوە
"بەسەر چاو
جارێ ماڵاوا من دەبێ بڕوم
ژەمی ئێوارە بخوم ماڵاوا بیۆل"
وتی و خێرا موبەکەی داخست و تای سەیری منی کرد و خوی لێم نزیک دەکردەوە و منیش دەڕوشتمە دواوە تا ئەو کاتەی پشتم بە دیوارەکەوە نوسا و تای لە نێوان دەستەکانی منی بەند کرد و ڕوخساری نزیک کردەوە بە ڕادەیەک هەناسەمان تێکەڵ ببو
"بوچی؟
بوچی ماچم ناکیتەوە؟!"
وتی کاتێک سەیری لێوەکانمی کرد و دوبارە سەیری چاوەکانمی کردەوە و من لە ترسا نەمدەزانی چی بکەم و خێرا چاوەکانم داخست
"چ چونکە من ن نامەوێت
نامەوێت ماچت بکەم خو بە زورنیە"
زمانم دەگیرا تا ئەو قسانەم کرد تای زیاتر و زیاتر خوی نزیک کردەوە بە ڕادەیێک گەر من لێوم بجوڵێنم لێوم بەر لێوی دەکەوێت
ئەو چاوەکانی داخست و بە هێواشی لێوی خستە سەر لێوم و سەرەتا بە نەرمی ماچی دەکردم بەڵام دوای ماچکردنەکەی گوڕی و وەک گورگێکی برسی پەلاماری لێومی ئەدا
و زیاتر و زیاتر ماچەکەی قوڵ دەکردەوە و خەریک بو ئاگام لە خوم نەمێنێت و ماچی بکەمەوە بەڵام ئەو وازی هێنا و بە هێواشی لێوی لە لێوم جیا کردەوە

"لەوانەیە ئەو ماچکردنانەی من بو تو هیچ مانایەکیان نەبێت بەڵام تو شتێکت لە من دزیوە و ئەتوانم بڵێم تاوەکو ئێستا کەس نەیتوانیوە و بوێری نەبوو ئەو شتە لەگەڵ من بکات بەڵام تو کردت و لە ماوەی چەند خولەکێک وەک مشکێکی لێهاتوو کارەکەت کرد و شتێکی زور بەنرخی منت دزی و ئێستا ئەبێت منیش هەوڵ بدەم شتێک لە تو بدزم تا هەردوکمان یەکسان بێن"
تایهیونگ وتی کاتێک هەردوکمان بە قوڵی سەیری چاوەکانی یەکترمان دەکرد
من نازانم ئەو مەبەستی چیبو لەو قسانە
بەڵام ئەوەندەی من تێگەیشتبم وابزانم ئەو مەبەستی ئەو ماچەیە کە من لە بارەکە کردم
"ب بەڵام من ئەو کا~"
ویستم قسەکەم تەواو بکەم بەڵام پێمی بڕی
"ششش وەرە با بڕوین ژەمی ئێوارە
بخوین و دواتر دەڕوین بو ماڵی نایون
و جونگکوکیش دێت دەی بابڕوین"
بەبێ ئەوەی هیچ قسەیێک بکەم لەگەڵی ڕوشتمە خوارەوە و ژەمی ئێوارەمان ئامادە کرد و دوای تەواو بون قاپەکانم شورد و تای داوای کرد کە بچم خوم بگوڕم و جلێکی گەرم بپوشم و منیش ئەوەم کرد کە ئەو وتی
جلەکەی:

بەڕێ کەوتین بو ماڵەکەی نایون و جونگکوک لەگەڵمان بو و تایهیونگ دەستەکانمی گرتبو وەک ئەوەی پێی وابێت کە من رابکەم
و ئەو دەیەویست دەستەکانم گەرم بکاتەوە لە کاتێکدا دەستەکانی ئەو وەک سەهوڵ وابوون
Stop
🥀It's going to go on🥺
825 word
