ꨄ︎♪𝑪 4♪ꨄ︎ᵐᵃʳʳⁱᵃᵍᵉ

ꨄ︎♪ئەو ماچی کردم♪ꨄ︎
لەبەر ئەوەی مەکتەب کراوەتەوە زوربەی ئەوانەی وات دیار نین بویە من وا بیر دەکەمەوە کە دەبێ هەموو هەینیێک پارتی نوێ دانێم چونکە زوربەیان لەو ڕوژە دێنە خەت بەڵام من ئەمڕو ئەم پاڕتەم نوسیوە تکایە ڤوت و کومێنت لەبیر نەکەن
Pov beoL
After two days
دوای دوو ڕوژ و ئەمڕو ڕوژی هاوسەرگیریە
و کومەڵێک کەس بە سەرمەوەن و خەریکن مەیکئاپم بو دەکەن
"تەواو خاتوو هاوسەرەکەت حەزی بە چ جورە ڕەنگی لێوێکە؟! واتا سوراوەکەت چ ڕەنگێک بێت؟! سور یان پرتەقاڵی یان~"
یەکێک لەوان وتی و من لە شەرما قسەم پێی بڕی
"س سوڕ .با سوڕ بێت ئەو حەزی بە وەیە"
وتم بە زەردەخەنەیەکی ناڕێک حەیای خومم برد بەو زەردەخەنەیە
بە بیرکردنەوە لەوەی کە من ئێستا وەک گەمژەیێک هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک دەکەم کە تەنها ناوی دەزانم و بە تەواوی نای ناسم و ئەو شتە من شێت دەکات و وا هەست دەکەم کە دڵم خەریکە ورد ورد دەبێت و دەمرم وەک گوڵێکی سیسبوم لێیەت
دوای تەواو بونم
ڕوشتمە هوڵی هاوسەرگیریەکە و لەوێ باوکمم بینی کە چاوەڕێی منی دەکرد
قوڵم خستە نێو قوڵی باوکمم و بەرەو لای تایهیونگ دەڕویشتین و من بەبێ ئەوەی سەیری بکەم دەستم خستە نێو قوڵەکانی تای و ئێمە بەرەو مێزی هاوسەرگیریەکە ڕویشتین و هەر لەو کاتەدا من سەیری ئەوم کرد و چاوەکانم لە جوانیەکایدا نقوم ببون
ئەو بە تەواوی زور زور قۆز بو
قاتێکی ڕەشی لەبەر بو وە قژی بە شێوەیێکی زور جوان چاک کرابوو
"دانیشە"
تای زور بە هێمنی وتی و منی لە خەیاڵەکانم دەرهێنا و بە خێرای لەسەر کورسیەکەم دانیشتم و دوای ئەویش لای من دانیشت
زور هەست بە شەرمەزاری دەکەم هاھ
"با دەست پێ بکەین"
دادوەری هاوسەرگیریەکە وتی
(جەماحەت بەخوا من هیچ لەو شتانە نازانم
هێشتا هاوسەرگیریم نە کردوە بویە😂
نازانم هەندێک کەس پێی دەڵێن قەشە هەندێکیش دەڵێن دادوەری هاوسەرگیری
جا من نازانم کامەیانە بویە گەر قسەکەم هەڵەیە لە کومێنت پێم بڵێن تکایە)
"تو پاڕک بیۆل
بەبێ بونی هیچ هەڕەشەیێک و ناڕەزاییەک ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ کیم تایهیونگ بکەی و نازناوی کیم وەربگری بو هەمیشە؟!"
دادوەرەکە وتی و تەزویێک بە تەواوی جەستەما هات و چاوەکانم پڕ فرمێسک بون
و سەیری نایونم کرد کە بە زەردەخەنەوە سەیرم دەکات و بەزور توانیم یەک وشە بڵێم
"ب بەڵێ"
لەگەڵ وتنی ئەو وشەیە نەمتوانی ڕێگری لە فرمێسکەکانم بکەم و کەوتنە خوارەوە و بە خێرای سڕیم و هەمووان چەپڵەیان لێدا
"تو کیم تایهیونگ بەبێ بونی هیچ کێشە و گرفتێک ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ~"
دادوەرەکە ویستی قسەکەی تەواو بکات بەڵام تای زور بە خێرای پێی بڕی
"بەڵێ"
وتی و هەمووان چەپڵەیان لێدا
"خاتوو نایون و بەڕێز جونگکوک
ئێوەش شاهێدی لەسەر هاوسەرگیری ئەو دوانەیە دەدەن؟!"
دادوەرەکە وتی
جونگکوک هاوڕێی تایهیونگە و ئەو لەگەڵ نایون بونەتە شاهیدی هاوسەرگیریەکەمان
"بەڵێێێێ"
هەردوکیان بە دڵخوشی و پێکەنینەوە وتیان
ئەوان زور لە یەک دەوەشێنەوە من تێبینی ئەوەم کردوە کە جونگکوک زور بە جوانی و سەرنجەوە سەیری نایون دەکات
"منیش بە پێی ئەو دەستەڵاتەی کە پێم دراوە ئێوە وەک هاوسەر ڕادەگەیەنم و فەرموو ئێرە واژوو بکەن"
دادوەرەکە وتی و تای پەڕاوەکەی واژوو کرد و دواتر منیش واژووم کرد
دادوەرەکە لە شوێنی خوی هەڵسایەوە و ئێمەش لەدوای ئەو هەڵساینەوە
"ئێستا دەتوانی بوکەکە ماچ بکەی"
دادوەرەکە وتی و ڕوشت
ئای خوایە چون دەکرێت ئااااا دەمەوێ ئێستا بەدڵی خوم بگریم بە زور خوم گرتوە بە بیرکردنەوە لەوەی لەپێش چاوی ئەو هەموو خەڵکە ئەو من ماچ بکات هەست بە شەرمێکی زور زور دەکەم
ئێمە هەردوکمان لە بەردەم یەک وەستاین
چاوەکانم پڕ فرمێسک بون و هەر کە ئەو خوی بو ئاستی من نزم کردەوە چاوەکانم داخست و فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوە
چاوەڕێی ئەوەبووم هەست بە شتێک بکەم لەسەر لێوم بەڵام ئەو ماچی نێوچاوانمی کرد
تێپەردانی کات
دوای تەواوبوونی هاوسەرگیریەکە
ئێستا ئێمە لەبەر دەرگای ماڵەکەی تایهیونگین
ئاخ لەبیرم کرد ئەوە ماڵی منیشە
تای دەرگاکەی کردەوە و ڕوشتە ژورەوە و منیش بەدوایدا ڕوشتم و لەناکاو ئەو وەستا و منیش خومم کێشا بە پشتیا و خێرا دەستم بە سەرمەوە گرت
سەرم بەرز کردەوە و تای خێرا منی وەک یەک هەڵگرت و منی بردە سەرەوە و دەرگای ژورەکەی کردەوە و منی دانا
"ئێ ئەوە تو ئێستا مافی خوتە بە نەفرەتم بکەی بەڵام توم ناوێت و بەزور پێت ڕازی بوم وە ڕێگە نادەم تو دەستم لێ بدەی ببو~"
نەمزانی چی بڵێم بو ئەوەی ئەو دەستم لێ نەدات چونکە من ئامادە نیم بو ئەوە بویە ئەوەم وت ئەزانم ئێستا ڕوخسارم وەک تەماتەی لێ هاتوە ئاھ من چیم کرد
" من دەڕومە ژورەکەی تر توش خوت بشو و جلێکی گەرم لەبەر بکە و بە جوانی خوت داپوشە با نەخوش نەکەوێت"
وتی و هاتە پشتەوەم و زنجیرەی درێسەکەمی کردەوە و ڕوشتە دەرەوە
"ئەوە کوڕێکی زور باشە هاھ بەڵام گەر بە خوشەویستیەوە هاوسەرگیریم کردبا ئەو کات هەموو شتێک جیاواز دەبو بەڵام دایکە نەفرەتیەکەم هەموو شتێکی تێکدا"
وتم و خێرا درێسەکەمم داکەند و تەنها جلی ژێرەوەم لەبەر مابو و ڕوشتم و دەرگاکەم قوفڵ کرد و ڕوشتمە لای دوڵابەکە و دوڵابێکم کردەوە و چەندین جلی جوراو جوری جوانم بینی و لەنێو هەمویاندا من هودیێکی گەورەم هەڵبژارد کە زور نەرم بو
After three days
لەو سێ ڕوژەی کە تێپەڕبون من بە تەنها بوم و تای تەنها لە کاتی خوانی ئێوارە دەگەڕایەوە و خوانەکەی دە خوارد و دە ڕوشتە ژورەکەی و منیش زوربەی کاتەکان لەگەڵ نایون دەڕوشتمە دەرەوە وە ئێستا کاتژمێر حەوتی ئێوارەیە تازە لە بازار گڕامەوە و من لە بەردەم دەرگای ماڵەوەم هەناسەیێکم هەڵکێشا و دەرگاکەم کردەوە و ڕوشتمە ژورەوە
وەک هەموو ڕوژێک ماڵەکە زور بێدەنگ بو
وامزانی تای لەماڵ نیە بەڵام تێبینی چاکەتەکەیم کرد کە لەسەر سوفاکە داینابو
گرنگیم پێی نەدا و ڕوشتمە سەرەوە
خوشم نازانم بو بەڵام دەمەویست دڵنیا ببمەوە لەوەی کە تای لە ماڵەوەیە یان نا
چەند جارێک بانگیم کرد بەڵام هیچ دەنگێکی نەبو بویە بەرەو ژورەکەی ڕوشتم و بە هێواشی دەرگای ژورەکەم کردەوە بەڵام کەسی لێ نەبو هەناسەیێکی ئاسودەیم دایەوە و ڕوشتم بو لای ژورەکەم و دەرگاکەم کردەوە بەبێ ئەوەی سەرم بەرز بکەمەوە و کاتێک سەرم بەرز کردەوە چیم بینی
بینیم تای تازە لە گەرماو هاتووە دەرەوە و تەنها بەشی خوارەوەی داپوشیبو و بەشی سەرەوەی بە تەواوی ڕوت بو
ماسولکەکانی زور بە جوانی دیار بون
ئاگام لە خوم نەبو کە ماوەیێکی زورە من سەیری سنگە ڕوتەکەی ئەو دەکەم
"بوچی لەوێ وەستاوی؟!
وەرە ژورەوە"
تای وتی و منی لە خەیاڵەکانم دەرهێنا و بە شەرمێکی زورەوە ڕوم سوڕاند
"ئێ ئەوە ت تو
تو چی دەکەی لە ژورەکەی من؟!
خ خو ژورەکەی توش گەرما~"
دەمەویست پێی بڵێم بڕواتە ژورەکەی چونکە ژورەکەی ئەویش گەرماوی لێیە بەڵام قسەی منی بڕی کاتێک قوڵی منی گرت و زور بە خێرای دەرگاکەی داخست و منی بە دەرگاکەوە نوساند و بە زەردەخەنەوە سەیری دەکردم و منیش زور زور شڵەژابوم و ویستم لەژێر قوڵەکانی دەرچم بەڵام ئەو ڕێگەی نەدا
من لە شەرما سەیری قاچەکانی خومم ئەکرد
و ئەویش زیاتر نزیک بویەوە و جەستەی خوی بە جەستەی منەوە لکاند
"سەیرم بکە"
بە دەنگێکی پیاوانە وتی تەزوێک بە تەواوی جەستەما هات و من بە گوێی ئەوم نەکرد
"وتم سەیرم بکە"
زور بە ڕەقی وتی کە وای لە من کرد بترسم
بەڵام من دوبارە بە گوێی ئەوم نەکرد
"سەیرم بکە"
وتی بە کەمێک تونی هاوارەوە
من زور ترسام بویە سەرم بەرز کردەوە
هەر کە سەرم بەرز کردەوە
ئەو زور بە توندی لێوی خستە سەر لێوم
Stop
مەیکئاپەکەی بیۆل

درێسی بوکێنیەکەی

تایهیونگ

هیوادارم بەدڵتان بوبێت
تکایە ڤوت و کومێنت لەبیر مەکەن
1146 وشە
