ꨄ︎♪𝑪 3♪ꨄ︎ᵖᵃⁱⁿ

ꨄ︎♪ژیان بە خوشەویستیەوە جوانە♪ꨄ︎
ڤوت و کومێنت لەبیر مەکەن
ڕای خوتان لەنێو دێرەکان جێبێڵن
Pov beoL
فرمێسکەکانم خویان نەگرت و وەک باران بەسەر ڕومەتەکانمدا هاتنە خوارەوە و بەخێرای سڕیم و خومم کوکردەوە و ڕوشتم بو لای ئەوان
"ئێ خاتوو پاڕک وەک خوت ئەزانی ئێمە بو هاوسەرگیری بیول و تای لێرەین
گەر کچەکەتان بە کوڕەکەم ڕازی بێت
ئێمە هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی هاوسەرگیریان بو ڕێک دەخەین"
بەڕێز کیم وتی
هەموو شتێک زور لەناکاوە بو من
ئەم پیرە پیاوەش دەڵێت گەر کچەکەتان ڕازی بێت ئەوکات هاوسەرگیریەکە ڕێکدەخەن
نازانێت گەر ناڕەزایی دەربم هیچ سودێکی نیە و هاوڕێکەم باجەکەی دەدات
من دایکم دەناسم ئەو کە شتێکی خستە مێشکیەوە تەواو باوکیشم بە هەمان شێوە
و باوکم کوپی دایکمە بەڵام باوکم کەمێک جیاوازە و ئەو گرنگیم پێ ئەدات
"بەڵێ بێگومان کچەکەم بە کوڕەکەت ڕازیە وە هەفتەی داهاتوو کاتێکی زور گونجاوە"
باوکم وتی
"ببورن بەڵام من دەمەوێت دوو ڕوژی تر هاوسەرگیریەکە بکەین چونکە من لە کومپانیا کاری زورم هەیە و تەنها لەو سێ ڕوژەی داهاتوو خشتەی کارەکانم بەتاڵە"
ئەو کوڕە کیم تایهیونک وتی
ئەو زور زیرەک و سارد دەردەکەوێت
درو دەکەم گەر بڵێم ئەو هوت نیە
چونکە ئەو نەفرەتیانە هوت و سێکسیە
ئای خوایە من شێت بوم بوچی ئەم قسانە ئەکەم هاھ من زور گەمژەم
"ههه بەڵێ بەڵێ بێگومان"
باوکم بە پێکەنینەوە وتی و هەمووان دەستیان کرد بە پێکەنین جگە لە من و تای تەنها بزەیێکی لاری کرد و سەیری کردم و من تەنها سەیری قاچەکانی خومم ئەکرد تا دور بم لە سەرنجەکانی ئەو
دەی تایهیونگ تو و بیول بڕونە باخچەکە کەمێک قسە بکەن"
دایکە نەفرەتیەکەم وتی
"نا نەخێر پێویست ناکات قسە بکەین
من بە ئەو ڕازیم بویە پێویست بە قسە کردن ناکات"
خوشم نازانم چون ئەو قسانە لە دەمم هاتنە دەرەوە من بەڕاستی نامەوێت قسەی لەگەڵ بکەم لەبەر ئەو سەیرکردنانە و لە زوربەی دراماکاندا من بینیومە کاتێک کوڕێک دێتە داوای کچێک و دەچنە شوێنێک تا قسە بکەن
و کوڕەکە کچەکە ماچ دەکات و منیش نامەوێت یەکەم ماچی خوم بدەم بەو کورە
"اوھ جوانە"
دایکم وتی و بێگومان ئەو دڵی خوشە کە من ئاوا ترساوم لەوەی کە شتێک لە نایون بکات
و من بەوە ڕازی بوم لەبەر نایون ئەگینا ئێستا ئەوانم لەم ماڵە دەکردە دەرەوە
خاتوو پاڕک
خوانی نیوەڕو ئامادەیە"
یەکێک لە خزمەتکارەکان وای وت
و هەموومان بەیەکەوە ڕوشتینە سەر سفرەکە
من لە لای دایکم دانیشتبوم و ئەو تای لە بەردەمم بو وە زور بە سەرنجەوە سەیری ئەکردم وەک ئەوەی من خواردنەکەی بم
After eating
دوای خواردنی ژەمی نیوەڕو
ئەوان ڕویشتنەوە و من بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم بە ڕاکردن ڕوشتم بو ژورەکەم
و بەتوندی دەرگاکەم داخست و بە چاوی پڕ فرمێسکەوە خێرا پەیوەندیم بە نایونەوە کرد
"سڵاو نایون
تو باشی؟! خو هیچت لێ نەهاتوە؟!
تو سەلامەتی؟! کەس ئازاری داوی؟!"
هەموو قسەکانم بەسەر یەکەوە کرد
من زور دەترسم لەوەی دایکم ئازاری
بە نایون گەیاندبێت
"یاااا من زور باشم هیچم نیە
شتێک ڕویداوە؟!"
هەر کە دەنگی نایونم بیست هەناسەی ئاسودەیم هەڵکێشا و فرمێسک وەک باران
بە ڕومەتما ئەهاتنە خوارەوە
"ب بەڵێ هەموو شتێک باشە
تەنها ویستم دڵنیا ببمەوە لە سەلامەتیت"
بێگومان ناکرێت پێی بڵێم کە دایکم بە تو هەڕەشەی لێ کردوم بەوەی ئەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕەدا بکەم ئەگینا تو ئازار دەدات
با تەنها من ئازار بچێژم نەک ئەو
"من زور باشم پێویست بە
نیگەران بون ناکات "
نایون وتی
"ئێ نایون
وەرە بو شوێنە تایبەتەکەمان
چاوەڕێت دەکەم هەر ئێستا وەرە باش"
من دەمەوێ چاوم بە ئەو بکەوێت و باسی هاوسەرگیریەکەی بو بکەم بەڵام بە شێوەیێکی جیاواز واتا پێی دەڵێم کە من ئەو کوڕەم بە دڵە و ئەویش منی بەدڵە و ئیتر هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم و تەواو
(شوێنە تایبەتەکەمان:
ئەو ڕستەیە واتا کاتێک دوو کەس شوێنێک دیاری دەکەن بو ئەوەی هەموو کاتێک لەوێ یەک ببینن جا چ خوشەویستبن یان هاوڕێ
و ئەوان بەو شوێنە ئەڵێن شوێنی تایبەت)
"باشە مواھ ئەتبینمەوە"
نایون وتی و پەیوەندیەکەی داخست
خێرا هەڵسامەوە و فرمێسکەکانم سڕی و جانتاکەم هەڵگرت و خێرا ڕوشتمە خوارەوە
بینیم دایکم و باوکم سەیری TV دەکەن
"بو کوێ؟!"
دایکم وتی کاتێک لە شوێنەکەی هەڵسایەوە
"بو دوزەخ
تو حەقت بە من نەبێت و من ئیتر هاوسەرگیری دەکەم تو مافت نیە هیچم پێ بڵێی وە لەمەو بەدوا من هیچ دایکێکم نیە و بەڵێنت پێ دەدەم بو تەعزیەکەو جلی سوڕ لەبەر بکەم و ئاهەنگ بگێڕم"
زور بە ڕەقی وتم
ئەو شایەنی ئەوەیە چونکە لەوەتەی من لەدایک بوم ئەو ئاوایە لەگەڵم
هەمیشە خراپ هەڵسوکەوت دەکات وە گەر لەبەر گرنگی پێدانەکانی باوکم نەبا ئێستا من دەبو ئەو قسانە بە باوکیشم بڵێم
دوای ئەو قسانە خێرا ڕوشتمە دەرەوە
و بەڕێ کەوتم بو لای نایون
"نایون"
ناوی ئەوم هێنا کاتێک لە ئوتومبێلەکەم دابەزیم و بە خێرای باوەشێکی توندم لێی دا
زور بە توندی ئەوم لە باوەش گرت
"گیانی نایون پێم بڵێ چی ڕویداوە
ئەزانم شتێک ڕویداوە بویە تو ئاوای"
وتی کاتێک باوەشەکەی جیا کردەوە و دەستەکانی لەسەر ڕومەتەکانم جێگر کرد
و سەیری چاوەکانمی ئەکرد
"نا هیچ ڕوی نەداوە
تەنها هەواڵێکی خوشم پێیە
من هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی
زور جواندا دەکەم ئای ئەو زور جوانە
وە ئەو منی خوشەوێت و وتی کە ماوەی
چەند هەفتەیێکە چاودێریم دەکات
وە هەر ئەمڕو هاتبوو بو ماڵمان داوای منی کرد و منیش بە خوشحاڵیەوە ڕازی بوم"
وتم و تێبینی ئەو دڵخوشیەم دەکرد کە لە چاوەکانی نایوندا بەدی دەکران
"ئەوە تو بەڕاستیتە؟!
واتا بەم زوانە من دەبم بە پور؟!
وە من زاوایێکم دەبێت و مناڵەکانی تو لەباوەش دەکەم و بونیان دەکەم"
هەر کە نایون ئەو قسانەی کرد چاوەکانم پڕ فرمێسک بون زور هەوڵم دا ڕێگری لە هاتنە خوارەوەی فرمێسکەکانم بکەم بەڵام شکستم هێنا و بە توندی دەستم کرد بە گریان
و باوەشم لە نایون دا و ئەویش دەستی بە پشتما ئەهێنا
"ئێستا ئەم گریانە هی خوشیە یان هی شتێکی ترە بومی باس بکە دەی"
وتی کاتێک دەستەکانمی گرت
نازانم چون پێی بڵێم ئەم گریانە هی ئەوەیە کە چەندین ساڵە لای ئەو دایکە نەفرەتیەم ماومەتەوە و ئێستا بە زور دەم نێرێت بو دوزەخێکی تر و بە هاوڕێکەم هەڕەشەم لێ دەکات
"ئەم گریانە هی ئەوەیە کە زور دڵخوشم بەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕەدا دەکەم کە زورم بەدڵە و لا لایەکی ترەوە زور دڵگرانم چونکە وا هەست ئەکەم تو لەمن دور ئەبی"
وتم و فرمێسکەکانمم سڕی
"یاااا تو زور گەمژەی
من بوچی لەتو دور بم
من هەموو کاتێک لای تو دەبم"
وتی کاتێک بو توندی منی لەباوەش گرتەوە
هیوادارم بەدڵتان بوبێت وەک ڕێزگرتنێک
لە ماندوبونم ڤوت و کومێنت لەبیر مەکەن و کتێبەکەم بخەنەڕیدینگ لیستەکانتانەوە
و لە کومێنت هاوڕێکانتان تاک بکەن وە تکایە لە هەڵەی ڕێنوسیم ببورن چونکە پێداچوونەوەم بوی نە کردوە ✨🌚
1015 word
