ꨄ︎♪𝑪 11♪ꨄ︎ᶠⁱⁿᵃˡˡʸ

خوشەویستی واتا پیر بون بە یەکەوە
Pov beoL
دوای هەفتەیێک
ئێستا من و تای گەشتێکمان کردوە بو ڕوسیا و لە ڤێلایێکی گەورە دەمێنینەوە
بایێکی سارد بەر ڕوخسارم کەوت کە وای لێ کرد تەزوێک بە تەواوی جەستەما بێت بویە خێرا پەنجەرەکەم داخست و سەیری ئەو پیاوە قۆزەم کرد کە لەسەر بێدەکە پاڵکەوتوە و سەیرم دەکات و خێرا وەک مناڵ خوم خستە باوەشیەوە و ماچیم کرد و دەستم کرد بە بونکردنی
"هێواش ئازیزەکەم "
وتی کاتێک سەرمی خستە نێو دەستی و ماچی لێومی کرد و وای لێ کرد سەیری چاوەکانی بکەم و چاوەکانم پڕ بون لە فرمێسک هەر ئەو کات ئەو هەڵسا و منی خستە باوەشیەوە
"چی بوە گیانەکەم؟!"
وتی کاتێک دوبارە ماچی کردمەوە
"ئاھ تای بەڕاستی من زور دڵخوشم
بە بونی تو و بونی من وەک هاوسەری تو
ئەوە زور دڵخوشم دەکات و سوپاسگوزاری خوام کە ئێستا من هی توم و لەگەڵ توم
هەرچەندە سەرەتاکەمان خوش نەبو بەڵام کوتایی کەی ناوازەیە و گەر بمرم و زیندوو ببمەوە من تو بە هەڵبژاردەی یەکەمی خوم دادەنێم بەڕاستی دڵم زور پڕە و ئێستا من فرمێسکی خوشی ئەڕژێنم🥺"
وتم و فرمێسکەکانمم سڕی و تایهیونگم لە باوەش گرت
"هەموژیانم بیولەکەم
ئەزانی چارنوس ئێمەی بو یەک داناوە
من هی توم توش هی منی و ئێمە بەیەکەوە خێزانێکی جوانمان دروست کردوە.
هێلانەیێکی جوان بو من و تو مناڵەکەمان
کەواتا ئێستا من ئەبێت بڵێم کە من و تو بوینەتە بە ئێمە و تا هەتایە و تا کوتا هەناسەمان بەیەکەوە دەبین و یەکتری بەجێ ناهێڵیین تا ئەو کاتەی دەمرین"
هەموو قسەکانی بە ئارامی دەوت کاتێک دەستی بە پێستما ئەهێنێت و کەم کەم ماچی ئەکردم و فرمێسکەکانمی دەسڕی
دوای ئەوەی کەمێک لە باوەشی تایهیونگدا مامەوە لە شوێنی خوم هەڵسام و خێرا دەستەکانی تایهیونگم گرت و بەدوای خومدا ئەوم ڕاکێشایە باڵکونەکە و لەوێ وەستام لە بەرامبەر دیمەنی خور ئاوابوندا پڕ بە دەنگم هاوارم کرد و وتم
"کیم تایهیونگ خوشمەوێی"
بە هاوارەوە وتم و سەیری تایهیونگم کرد و ئەویش هات و لە تەنیشتم وەستا
"کیم بیول خوشمەوێی"
تای پڕ بە دەنگی هاواری کرد و دواتر سەیری کردم و منیش سەیری ئەوم کرد
تای منی بو خوی کێش کرد و دەستی لە کەمەرم ئاڵاند و بەرزی کردمەوە و ماچی کردم
"خوشمەوێی لێو شیرینەکەم"
تای وتی
"منیش خوشمەوێی لێو قوتوەکەم"
وتم و ئەوم ماچ کرد
💙کوتایی🥺
ئەمەش کوتاییەکەی بو هیوادارم بەدڵتان بوبێت🥺
